بەرنامەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش ڕادەگەیێنرێ

شەیری بکە لە:
بەرنامەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش ڕادەگەیێنرێ

قەزای شنگال- وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران بارزانی، ڕێورسمی ڕاگەیاندنی بەرنامەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.


وێنە گەورەکە: دوای‌ جینۆسایدی ئێزدییەکان لەکۆی شەش هەزار و 417 ئێزدی ڕفێنراو، تاوەکو ئێستا چارەنووسی دوو هەزار و 700 کەس نادیارە. حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پلان کار لەسەر هاوکاری و پاڵپشتیی ڕزگاربووان دەکات.


زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ سێشەممە، 02-07-2024، کاتژمێر 11:00 بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران بارزانی، ڕێورسمی ڕاگەیاندنی بەرنامەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش بەڕێوە دەچێت.


زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا 16 وڵات و دامەزراوەی نێودەوڵەتی کەیسی ئێزدیەکانیان بە جینۆساید ناساندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: