دوو شوێن بۆ تۆمارکردنی سکاڵای زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەریی و لەنگە دیاریکراون

شەیری بکە لە:
دوو شوێن بۆ تۆمارکردنی سکاڵای زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەریی و لەنگە دیاریکراون

بازاڕی قەیسەری. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز 


بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە زیانلێکەوتوانی بازاڕەکانی قەیسەری و لەنگە سکاڵاکانیان لێ وەردەگیرێت.


وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 1-7-2024، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بکەرانی سوتاندنی بازاڕی قەیسەری و لەنگەی هەولێر، قەیسەری کەرکووک و بازاڕی چەلێی دهۆک ئاشکرا کران.


لێدوانی فەرمی: عەقید شوان عەرەب، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، بە ئاڤا نیوزی گوت: بازاڕی قەیسەری سەربە بنکەی پۆلیسی خانەقایە، بازاڕی لەنگە سەربە بنکەی پۆلیسی ئیسکانە، لە ئەمڕۆوە زیانلێکەوتووان دەتوانن سکاڵاکانیان تۆمار بکەن، دواتر ئەو سکاڵایانە دادوەر بڕیاریان لەسەر دەدات.


گۆشەیەکی دیکە: تا ئێستا زیانلێکەوتوان سکاڵایان تۆمار نەکردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، چەند جارێك ئاگر لە بازاڕەكانی قەیسەری و لەنگەی هەولێر، بازاڕی قەیسەری كەركووك و بازاڕی چەلێی دهۆك كەوتووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: