دیبەیتی پزشکیان و جەلیلی بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
دیبەیتی پزشکیان و جەلیلی بەڕێوەدەچێت

جەلیلی و پزیشکیان

ئاڤا نیوز


ڕۆژی دووشەممە، 1-7-2024 دیبەیتیی تەلەڤیزیۆنیی بەربژێرەکانی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بەڕێوە دەچێت. 


وێنە گەورەکە: دیبەیتەکە لە نێوان مەسعود پزشکیان، بەربژێری ڕیفۆرمخوازەکان و سەعید جەلیلی، بەربژێری نەریتخوازەکاندا دەبێت.


زانیاریی زیاتر: دیبەتەکە کاتژمێر 21:30 بە کاتی تاران (21:00  بە کاتی هەولێر) بەڕێوەدەچێت و لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکانەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە خولی یەکەمدا پزشکیان زیاتر لە 10 ملیۆن و جەلیلی زیاتر لە نۆ ملیۆن دەنگی بەدەستهێنا. خولی دووەمی هەڵبژاردنی ڕۆژی هەینی، 7-7-2024 بەڕێوە دەچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان