پزشکیان دوو بەڵێن بە خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدات

شەیری بکە لە:
پزشکیان دوو بەڵێن بە خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدات

مەسعود پزشکیان- وێنە: میدیای ئێران

ئاڤا نیوز


مەسعود پزشکیان، بەربژێری سەرۆکایەتی کۆماری ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر هەڵبژاردنەکان بباتەوە، کابینەکەی لە دژی فلتەرکردنی ئینتەرنێت و گەشتی ڕێنمایی (ئێرشاد) دەوەستێتەوە.


وێنە گەورەکە: پزشکیان بەربژێری ڕیفۆرمخوازەکانە و ڕکابەری سەعید جەلیلی، بەربژێری نەریتخوازەکان دەکات.  


زانیاریی زیاتر: لە خولی یەکەمی هەڵبژاردن کە 28-6-2024 بەڕێوەچوو، پزشکیان بە بەدەستهێنانی زیاتر لە 10 ملیۆن دەنگ لە پێشەوەی هەموو بەربژێرەکانی دیکەوە بوو. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: خولی دووەمی هەڵبژاردنی ڕۆژی هەینی، 7-7-2024 بەڕێوە دەچێت.

باکگراوند: پۆلیسی ئاسایشی ڕەوشت لە ئێران بە ناوی "گەشتی ئیرشاد" دەناسرێت، بەشێکە لە فەرماندەیی هێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ئەرکی چاودێریکردنی جلوبەرگی هاووڵاتیان و بە تایبەت ژنانی لە ئەستۆیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان