لە هێرشێکی درۆنیدا 18 سەربازی ئیسرائیل بریندار بوون

شەیری بکە لە:
لە هێرشێکی درۆنیدا 18 سەربازی ئیسرائیل بریندار بوون

دیمەنی دوای هێرشەکە- ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە هێرشێکی درۆنیدا بۆ سەر پێگەکانی سوپا لە بەرزاییەکانی جۆلان لە نزیک سنووری لوبنان، 18 سەرباز بریندار بوون و برینی یەکێکیشیان سەختە.

 

وێنە گەورەکە: لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، حیزبوڵڵا و سوپای ئیسرائیل بە نزیکەیی هەموو ڕۆژێک یەکدی دەکەنە ئامانج.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هێرشەکە ڕۆژی یەکشەممە، 30-6-2024 ڕوویداوە و لە وەڵامدا پێگەکانی سەر بە حیزبوڵا لە باشووری لوبنان کراونەتە ئامانج. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەگەری هەڵکشانی زیاتری گرژییە سنوورییەکانی ئیسرائیل و لوبنان زیاتر بووە، ئەمریکا هۆشداری داوە لەوەی ناتوانێت بەر بە کەوتنەوەی شەڕ بگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان