وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی مووچە بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی مووچە بڵاودەکاتەوە

دیناری عێراقی- وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، خشتەی دابەشکردنی مووچە ئامادەیە و پارەکە بگات دەست بە دابەشکردنی دەکەین.


لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، بە ئاڤا نیوزی گوت: تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق باسی ناردنی پارەی لە ڕۆژی 1-7-2024 نەکردووە، بەڵام ئەگەر دووشەممە وردبینی لیستەکەیان تەواوکردبێت، دواتر پارە دەنێرن.


لە لایەکی دیکەوە: سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی دەڵێت: خشتەی مووچە ئامادەیە و ئەگەر پارە بنێردرێت ڕۆژی دواتر دەست بە دابەشکردنی دەکەین.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ بەشێک لە میدیاکان ڕایانگەیاند بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش دراوە، بەڵام تائێستا هیچ شتێک بەفەرمی بە هەرێمی کوردستان نەگوتراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان