چارەسەری خاوەنداریەتی ئەو زەویانە دەكرێت كە ڕێگەی گەشەپێدان پێیدا تێدەپەڕێت

شەیری بکە لە:
چارەسەری خاوەنداریەتی ئەو زەویانە دەكرێت كە ڕێگەی گەشەپێدان پێیدا تێدەپەڕێت

نەخشەی نوێی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان

ئاڤا نیوز


محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی دا بۆ چارەسەرکردنی خاوەندارێتی ئەو زەوییانەی کە پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدانی پێدا تێدەپەڕێت.


وێنە گەورەكە: پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان ڕێگەیەکی وشکانی و شەمەندەفەر دابین دەکات کە لە عێراقەوە درێژدەبێتەوە بۆ تورکیا و بەندەرەکانی، 117 کیلۆمەتر ڕێگەی ئاسینی بە ناو خاکی هەرێمی کوردستان تێپەڕدەبێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌: " سودانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئاسایی لیژنەی باڵای پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدانی کرد، بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەکی ده‌ركرد بۆ گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئەو زەوییانەی دەکەونە ناو ڕێگای گەشەپێدانه‌وه‌ بۆ سه‌ر میلاكی وەزارەتی گواستنەوە بەپێی یاسا و بڕیارە کارپێکراوەکان ".  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان