هێزی ئاسمانیی عێراق لە کەرکووک و دیالە داعش دەکەنە ئامانج

شەیری بکە لە:
هێزی ئاسمانیی عێراق لە کەرکووک و دیالە داعش دەکەنە ئامانج

هێزێکی سوپای عێراق لە حەمرین

ئاڤا نیوز  


فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بە ئامانجگرنی حەشارگەیەک و ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی داعشی لە هەردوو پارێزگای کەرکووک و دیالە ڕاگەیاند.


وێنە گەورەکە: ئەگەرچی لە ساڵی 2019وە کۆتایی بە دەسەڵاتی داعش هێنراوە، بەڵام شانە نوستووەکانی ئەو ڕێکخراوە ناوە ناوە چالاکیی ئەنجام دەدەن و هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی سڤیل.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: پاڵپشت بە زانیارییە هەواڵگرییە سەربازییەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانیی عێراق لە ڕێگەی فڕۆکەی CH-5 وە توانییان حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش لە چیای حەمرین لە  پارێزگای کەرکووک بکەنە ئامانج.


لە لایەکی دیکەوە: ئۆتۆمبێلێکی جێهێڵدراوی داعش هەر لە چیای حەمرین لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە کرایە ئامانج.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان