تورکیا بۆ حەماس: پشتیوانتانین

شەیری بکە لە:
تورکیا بۆ حەماس: پشتیوانتانین

ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا

ئاڤا نیوز

 

ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس کۆبوونەوە و باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد.

 

وێنە گەورەکە: بەپێی هەواڵی میدیای فەرمیی تورکیا، کاڵن و هەنیە لەسەر پرسی ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان و چۆنیەتیی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەو کەرتە قسەیان کردووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێن و کاتی کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکراوە.

 

زانیاریی زیاتر: تورکیا جارێکی دیکە پشتیوانیی خۆی بۆ حەماس و فەلەستین دووپات کردەوە.

 

باکگراوند: لە دوای حەوتی ئۆکتۆبەر و دەستپێکردنی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، تورکیا لە بەرەی حەماس دایە و بە تووندی دژی ئیسرائیل دەوستێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان