بەهۆی شەڕی توركیا و پەكەكە دانیشتووانی گوندێكی ئامێدی ئاوارە دەبن

شەیری بکە لە:
بەهۆی شەڕی توركیا و پەكەكە دانیشتووانی گوندێكی ئامێدی ئاوارە دەبن

دیمەنی گوندێکی پارێزگای دهۆک بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە ئاگر لە ڕەز و باخیان کەوتووەتەوە

ئاڤا نیوز


بەهۆی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە، دوو گوللە تۆپ بەر ناحیەی دێرەلوکی پارێزگای دهۆک دەکەوێت و دانیشتووانی گوندێکی ئامێدیش گوندەکەیان چۆڵ دەکەن.


وێنە گەورەکە: دەیان ساڵە شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە لە سنووری هەرێمی کوردستان بەردەوامە، زیانی زۆری گیانی و ماددی بەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە کەوتوون، تەنیا ئەمساڵ بەپێی ئاماری ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی هەشت هاووڵاتی سڤیل شەهید بوون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند ڕۆژێکە لە چەند گوندێکی ناحیەی دێرەلوک سەر بە پارێزگای دهۆک شەڕێکی قورس لەنێوان تورکیا و پەکەکە بەڕێوەدەچێت، جگە لەوەی چەند جارێک گوللە تۆپ کەوتووەتە ناو ئەو گوندانەوە، دانیشتووانی گوندی "دەرکەڵا میسا"ی سەر بە ئامێدی گوندەکەیان چۆڵ کردووە و ڕەز و باخی گوندی "میسکا"ی سنووری ناحیەی کانی ماسیش سووتاون.


لێدوانی فەرمی: کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی "سی پی تی" بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێوارەی ئەمڕۆ، گوللە تۆپێک لەناو شارەدێی دێرەلووکدا کەوتووەتە خوارەوە و بەر گەوڕێکی مەڕوماڵات کەوتووە. 


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئێستا پێکدادانی چەکداریی قورس لە ناو گوندەکانی گەلی ڕەشاڤادا هەیە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: