جەلیلی کەسێکی تووندڕە و و نەیاری نزیکبوونەوەی ئێرانە لەگەڵ ڕۆژئاوا

شەیری بکە لە:
جەلیلی کەسێکی تووندڕە و و نەیاری نزیکبوونەوەی ئێرانە لەگەڵ ڕۆژئاوا

سەعید جەلیلی لەکاتی دەنگدانیدا- وێنە: میدیای ئێران

ئاڤا نیوز 


سەعید جەلیلی، بەربژێرە بەهێزەکەی  کورسی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، کار لەسەر یەکخستنەوەی بەرەی پارێزکارەکان دەکات بۆ شکستپێهێنانی مەسعوود پزیشکیان بەربژێری رێفۆرمخوازەکان. 


بۆچی گرنگە: سەعید جەلیلی، بەربژێرێکی بەهێزی خولی دووەم و یەکلاکەرەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێرانە، کە بڕیارە لە پێنجی تەمموز بەڕێوەبچێت.


وێنە گەورەکە: جەلیلی تەمەن 58 ساڵ، بە پارێزکارێکی تووندڕەو ناسراوە، بە هەموو شێوەیەک دژی نزیک بوونەوەی ئێرانە لە ڕۆژئاوا، لە ماوەی کارکردنیدا بەهۆی متمانەی رێبەری ئێرانەوە پۆستە سەرەکییەکانی وەرگرتووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: جەلیلی یەکێکە لە دوو نوێنەرەکەی خامنەیی لە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کە بەرزترین دەزگای ئاسایشی ئێرانە.


باکگراوند: جەلیلی لە ساڵی 2013 خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بەربژێر کرد، بە 11%ی دەنگەکان پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، ئەمساڵ لە خولی یەکەمی هەڵبژاردندا پزشکیان 42٪، جەلیلی 38٪ و قالیباف 13٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێنا، بەهۆی ئەوەی  هیچ یەکێکیان نەیتوانی 50+1ی دەنگەکان بهێنێت هەڵبژاردن کەوتە خولی دووەم.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان