زیاتر لە 700 ئاوارە لە سلێمانییەوە بۆ زێدی خۆیان گەڕێنرانەوە

شەیری بکە لە:
زیاتر لە 700 ئاوارە لە سلێمانییەوە بۆ زێدی خۆیان گەڕێنرانەوە

وێنە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران

ئاڤا نیوز 


وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، گەڕانەوەی زیاتر لە 730 ئاوارەی لە کەمپێکی سلێمانی بۆ زێدی خۆیان ڕاگەیاند، لەبەرامبەر ئەوەشدا بڕێک پارە و چەند کەلوپەلێکی نێو ماڵیان پێدراوە.


وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق بڕیاری داوە تاوەکو 30ـی تەممووزی ئەمساڵ، سەرجەم کەمپەکان لە هەرێمی کوردستان دابخات.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ڕایگەیاند: "734 ئاوارە لە کەمپی ئاشتی لە سلێمانی گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە قەزاکانی بەلەد و دجێل لە پارێزگای سەڵاحەددین و قەزای شنگال لە نەینەوا".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ئاوارانە لەبەرامبەر گەڕانەوەیان بۆ هەر خێزانێک چوار ملیۆن دیناری عێراقی و تەلەفیزیۆنێک و ساردکەرەوەیەک و تەباخێکیان پێدراوە.


باکگراوند: تاوەکو ئێستا ژمارەی ئەو ئاوارانەی کە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، گەیشتووەتە زیاتر لە 30 هەزار خێزان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: