بانگەشەی خولی دووەمی هەڵبژاردنی ئێران دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
بانگەشەی خولی دووەمی هەڵبژاردنی ئێران دەستپێدەکات

ئاڤا نیوز

ڕۆژی یەکشەممە 30-6-2024، بانگەشەی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران دەست پێ دەکات.

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران، کۆتاییهاتنی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند و گوتی "خولی دووەم هەینی ئایندە ئەنجام دەدرێت و بانگەشەش لە سبەی یەکشەممە تا پێنجشەممە بەردەوام دەبێت".

 

زانیاریی زیاتر: خولی دووەمی هەڵبژاردن لە نێوان هەریەکە لە مەسعود پزیشکیان، بەربژێری ڕیفۆرمخوازەکان و سەعید جەلیلی، بەربژێری نەریتخوازەکان دەبێت کە لە خولی یەکەمدا دەنگی یەکەم و دووەمیان بەدەست هێنابوو. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: خولی دووەم یەکلاکەرەوە دەبێت و یەکێک لەو دوو بەربژێرە دەبێتە سەرۆککۆماری ئێران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان