بەربژێری بەهێزی خولی دووەمی هەڵبژاردنی ئێران کێیە؟

شەیری بکە لە:
بەربژێری بەهێزی خولی دووەمی هەڵبژاردنی ئێران کێیە؟

مەسعود پزیشکیان و سەعید جەلیلی

ئاڤا نیوز


دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران، هیچ کام لە بەربژێرەکان نەیانتوانی زیاتر لە نیوەی دەنگەکان بەدەست بهێنن و بەم پێیە هەڵبژاردنەکە دەکەوێتە خولی دووەم.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی هەینی 5-7-2024، خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران دەکرێت. 

وێنە گەورەکە: خولی دووەم لە نێوان هەر یەکە لە مەسعود پزیشکیان و سەعید جەلیلیدا دەبێت و یەکێک لەو دووانە دەبنە سەرۆککۆماری داهاتووی ئێران.  

زانیاریی زیاتر: لە خولی یەکەمدا پزیشکیان، کە بەربژێری ڕیفۆرمخوازەکانە زیاتر لە 10 ملیۆن و جەلیلی کە بەربژێری نەریتخوازەکانە زیاتر لە 9 ملیۆن دەنگی بەدەستهێنا.

قووڵتر: ئەگەر ڕێژەی بەشداریی هەڵبژاردن لە خولی دووەمدا هاوشێوەی خولی یەکەم بێت، ئەوا ئەگەری ئەوەی جەلیلی هەڵبژاردنەکان بباتەوە بەهێزترە. چونکە دەنگەکانی محەممەد باقر قالیباف، کە ئەویشی بەربژێری نەریتخوازەکان بوو و 13.8% ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، دەچن بۆ جەلیلی و بەمپێیە ژمارەی دەنگەکانی جەلیلی لە نیوە تێدەپەڕن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان