هەینی خولی دووەمی هەڵبژاردنی ئێران دەکرێت

شەیری بکە لە:
هەینی خولی دووەمی هەڵبژاردنی ئێران دەکرێت

ئاڤا نیوز

بەهۆی ئەوەی هیچ یەکێک لە بەربژێرەکان نەیانتوانی لە سەدا 50+1ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران چووە خولی دووەم و ئەم هەینییە 5-7-2024 دەکرێت.


چیرۆکی سەرەکی:  بۆ خولی  دووەم هەریەک لە مەسعود پزیشکیان  و سەعید جەلیلی ماونەتەوە، بەهۆی ئەوەی دەنگەکانیشیان لە خولی یەکەم لە یەکترەوە نزیک بوون، لە خولی دووەم کێبڕكێکە تووند دەبێت. 

 

مەسعود پزیشکیان، بەربژێری ڕیفۆرمخوازەکانە:

- لەدایکبووی مەهابادە و دایکی کوردە.

- تەمەنی 70 ساڵە.

- پسپۆڕی پێشکەوتووی نەشتەرگەریی دڵە.

- پێشتر نوێنەری تەورێز، ئازەرشار و ئەسکۆ بووە.

- لە خولێکدا جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بووە.

- وەزیری تەندروستی بووە.

- لە گەڕی یەکەمی دەنگداندا زیاتر لە 10 ملیۆن دەنگ،  42.6%ی بەدەستهێنا.

سەعید جەلیلی، بەربژێری نەریتخوازەکانە

  • لەدایکبووی مەشهەدە و تەمەنی 59 ساڵە.

    - دکتۆرای لە بواری زانستە سیاسییەکاندا هەیە.

    - ئەندامی ئەنجوومەنی ستراتیژیی پەیوەندییەکانی دەرەوەیە.

    - نوێنەری ڕێبەری باڵایە لە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی.

    - یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بووە بۆ کاروباری ئەوروپا و ئەمریکا.

    - لە خولی یەکەمی دەنگداندا زیاتر لە 9 ملیۆن دەنگ، 38.8%ی بەدەستهێنا.

    باکگراوند:  لە هەڵبژاردنی دوێنی لە کۆی 61 ملیۆن کەس کە مافی دەنگدانیان هەبوو، 24 ملیۆن و 535 هەزار و 155 کەس کە دەکاتە 39.92٪ بەشدارییان کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان