ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئێران ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئێران ڕاگەیێنرا

ئاڤا نیوز


ئەنجامی کۆتایی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران ڕاگەیێنرا، هیچ کام لە بەربژێرەکان نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبێنن.

وێنە گەوەكە: دوێنی هەینی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بەڕێوەچوو. دوای سێجار درێژکردنەوە لە کۆی 61 ملیۆن کەس کە مافی دەنگدانیان هەبوو، 24 ملیۆن و 535 هەزار و 155 کەس کە دەکاتە 39.92٪ بەشدارییان کرد.
 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمیسیۆنی سەربەخۆی  هەڵبژاردنەکانی ئێران بەفەرمی ئەنجامی کۆتایی دەنگەکانی ڕاگەیاند، بەڵام دەبێت لەلایەن ئەنجوومەنی چاودێرییەوە پەسند بکرێت.
 

ژمارەكان وادەڵێن: ئەنجامەکە بەمشێوەیە:


مەسعوود پزیشكیان: 10 ملیۆن و 415 هەزار و 191 دەنگ، دەکاتە 42.6%.

سەعید جەلیلی: نۆ ملیۆن و 473 هەزار و 298 دەنگ، دەکاتە 38.8%.

محەممەد باقر قالیباف: سێ ملیۆن و 383 هەزار و 340 دەنگ، دەکاتە 13.8%.

مستەفا پورمحەممەدی: 206 هەزار و395 دەنگ، دەکاتە 0.8%.

چاوەڕوانکراو: هەڵبژاردن لە نێوان مەسعوود پزیشكیان و سەعید جەلیلی دەچێتە گەڕی دووەمەوە و هەفتەی داهاتوو 5ی مانگ دەکرێت، بەهۆی ئەوەی هیچ كام لە بەربژێرەكان نەیانتوانی لە سەدا 50+1 ی دەنگەكان بەدەستبهێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان