بەربژێرێکی سەرۆککۆماری ئێران بەرامبەر دەنگە پووچەڵەکان دۆڕا

شەیری بکە لە:
بەربژێرێکی سەرۆککۆماری ئێران بەرامبەر دەنگە پووچەڵەکان دۆڕا

ئافرەتێک لە کاتی جیاکردنەوەی دەنگەکان، وێنە: فارس نیوز

ئاڤا نیوز

ژمارەی دەنگە پووچەڵەکان لە ژمارەی ئەو دەنگانەی بە یەکێک لە بەربژێرەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران دراون زیاترە.

وێنە گەورەکە: لە کۆی 19 ملیۆن و 69 هەزار و 713 دەنگی جیاکراوە لە هەڵبژاردنی دوێنێی ئێران، تەنیا 18 ملیۆن و 327 هەزار و 159 دەنگ دروست بوون و دەنگەکانی دیکە پووچەڵ بوون.

زانیاریی زیاتر: پوورمحەممەدی 158 هەزار و 314 دەنگی بە دەستهێناوە، بەڵام ژمارەی دەنگە پووچەڵەکان 724 هەزار و 554 دەنگە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆی 61 ملیۆن کەس کە مافی دەنگدانی هەبووە، 24 ملیۆن کەس دەنگیان داوە و لەو دەنگانە  19 ملیۆنیان جیا کراونەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان