هەڵبژاردنی ئێران دەکەوێتە خولی دووەم

شەیری بکە لە:
هەڵبژاردنی ئێران دەکەوێتە خولی دووەم

ژمارەیەک هاووڵاتی ئێران لە کاتی دەنگدان، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

دوای جیاکردنەوەی نزیکەی 78٪ـی دەنگەکان، هیچ کام لە بەربژێرەکان نەیانتوانیوە لە نیوەی دەنگەکان نزیک بکەونەوە، بەم پێیە هەڵبژاردنەکە دەکەوێتە خولی دووەم.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ بردنەوەی هەڵبژاردن پێویستە یەکێک لە کاندیدەکان لە سەدا 50+1ـی دەنگە دراوەکان بەدەست بهێنێت، واتە زیاتر لە 12 ملیۆن دەنگ.


ئەنجامی بەرایی: لە دوای جیاکردنەوەی 19 ملیۆن دەنگ لە کۆی 24 ملیۆن دەنگ، مەسعود پزیشکیان بە 8.3 ملیۆن دەنگ لەپێشەوەیە و بەدوای ئەویشدا سەعید جەلیلی دێت کە 7.1 ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە.

زانیاریی زیاتر: محەممەد باقر قالیباف 2.7 ملیۆن دەنگ و مستەفا پور محەممەدی نزیکەی 160 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە.

ئەوەی چاوەڕێ دەکرێت: ئەگەر هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بکەوێتە خولی دووەم ئەوا ڕۆژی  5-7-2024 ئەمساڵ هەڵبژاردن لە نێوان پزیشکیان و جەلیلی دووبارە دەکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان