لە هەڵبژاردنی ئێران هیچ بەربژێرێک ناتوانێت دەنگی پێویست بهێنێت

شەیری بکە لە:
لە هەڵبژاردنی ئێران هیچ بەربژێرێک ناتوانێت دەنگی پێویست بهێنێت

بەربژێرەکانی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران، گرافیک؛ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


چوار كەس بەربژێرن بوون بۆ پۆستی سەرۆككۆماری ئێران، هەر كامیان بتوانێت لە سەدا 50+1ی دەنگەكان بەدەستبهێنێت دەبێتە براوە.

وێنە گەورەكە: بەپێی ئەنجامی جیاكراوەی زیاتر لە 19 ملیۆن دەنگ، هەریەكە لە مەسعوود پزیشكیان و سەعید جەلیلی زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە، بەڵام هیچكام لە بەربژێرەكان نەیانتوانیوە 50+1ی دەنگەكان بەدەست بهێنێت.

لێدوانی فەرمی: موحسین ئیسلامی، گوتەبێژی مەڵبەندی گشتیی هەڵبژاردنەكانی ئێران بە میدیای فەرمی وڵاتەكەی ڕاگەیاند:” ئەو دوو كەسەی زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە دەچنە خولی دووەمی هەڵبژاردنەكانەوە و ڕکابەری یەكتر دەكەن".

ئەوی پێویستە بیزانیت: دوای سێجار لە درێژكردنەوەی كاتی دەنگدان، لە کۆی زیاتر لە 61 ملیۆن دەنگدەر تەنیا 24 ملیۆن دەنگدەر بەشداریی هەڵبژاردنەکەیان کرد و  ڕێژەی بەشداریكردن 39% بووە، جیاكردنەوەی دەنگەكانیش لە سەرجەم پارێزگاكانی ئێران بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ