بنكەكانی دەنگدان لە ئێران داخران و دەستكرا بە جیاكردنەوەی دەنگەكان

شەیری بکە لە:
بنكەكانی دەنگدان لە ئێران داخران و دەستكرا بە جیاكردنەوەی دەنگەكان

بنکەیەکی دەنگدان لە ئێران- AFP

ئاڤا نیوز


کاتژمێر 12ی شەو بەکاتی تاران بنکەکانی دەنگدان داخران، ئەو کەسانەی لە بنکەکە ماون دەتوانن دەنگبدەن و دەستکرا بە جیاکرنەوەی دەنگەکان.


وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارێکی نوێ لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی ڕۆژی هەینییەوە پرۆسەی هەڵبژاردن لە ئێران دەستیپێکردووە و سێ جار درێژکرایەوە و ئێستاش دەستکرا بە جیاکردنەوەی دەنگەکان.


لێدوانی فەرمی: موحسین ئیسلامی، گوتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی ئێران ڕایگەیاند:"وەزیری ناوخۆ تا کاتژمێر 12ی شەو مۆڵەتی بەردەوامی دەنگدانی داوە و دوای ئەو کاتە دەرگای بنکەکان دادەخرێت، بەڵام ئەو کەسانەی لە نۆرەدا وەستاون مافی دەنگدانیان دەبێت".


زانیاریی زیاتر: دوای داخستنی بنکەکان سندوقەکان دەکرێنەوە و بە ئامادەبوونی نوێنەری بەربژێرەکان دەست بە ژماردنی دەنگەکان دەکرێت، بە یەکلابوونەوەی ئاماری 25 هەزار بنکە دەتوانن ئەنجامی سەرەتایی رابگەیێنن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر هیچ بەربژێرێک نەیتوانی ٪51 دەنگەکان بەدەستبهێنێت، هەڵبژاردن دەچێتە خولی دووەمەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان