کۆمیسیۆن پارێزگاکان سەرپشک دەکات بۆ درێژکردنەوەی کاتی دەنگدان

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن پارێزگاکان سەرپشک دەکات بۆ درێژکردنەوەی کاتی دەنگدان

هەڵبژاردن لە ئێران - میدیای ئێران

ئاڤا نیوز


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێران، پارێزگاکان سەرپشک دەکات لە درێژکرنەوەی کاتی دەنگدان بەهۆی دوورەدەستی هاووڵاتییان لە شار و شارۆچکە و گوندەکان.


وێنە گەورەکە: بەبەشداری چوار بەربژێر و 61 ملیۆن دەنگدەری ئێرانی هەشتی بەیانی ڕۆژی هەینی بنکەکانی دەنگدان لەسەرتاسەری ئێران بەڕووی دەنگدەراندا کرانەوە، هاووڵاتیان ڕوویان لە بنکەکان کرد بۆ هەڵبژاردنی بەربژێری دڵخوازیان بۆ سەرۆککۆماری ئێران.


لێدوانی فەرمی: حسێن ئیسلامی، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕایگەیاند:"سەرجەم پارێزگاکانی ئێران سەرپشکن لە درێژکردنەوەی کاتی هەڵبژاردنەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەویش بەپێی پێویست".


زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێران سێ جار کاتی هەڵبژاردنەکانی درێژکردەوە و بۆ دواین جار تا کاتژمێر 12ی ئەمشەو کاتەکەی درێژکرایەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان