ڕەزا پەهلەوی:  بایکۆتی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا نیشانەی ناڕەزایەتی خەڵکە

شەیری بکە لە:
ڕەزا پەهلەوی:  بایکۆتی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا نیشانەی ناڕەزایەتی خەڵکە

ڕەزا پەهلەوی، کوڕی گەورەی شای پێشووی ئێران

ئاڤا نیوز


کوڕی گەورەی شای پێشووی ئێران دەڵێت، لە هەڵبژاردنەکانی ئێراندا بایکۆتێکی زۆر هەبووە ئەوەش مانای ئەوەیە خەڵک ئەو سیستەمە سیاسییەی قبوڵ نییە.


لێدوانی فەرمی: ڕەزا پەهلەوی، کوڕی گەورەی شای پێشووی ئێران بە ئاماژەدان بە هەڵبژاردن لە پۆستێکدا نووسیویەتی:" بەڵگەکان، ڕاپۆرتە مەیدانییەکان و وێنەکانی بنکە چۆڵەکانی دەنگدان ئاماژەن بۆ ئەوەی کە نەتەوەی ئێران بۆ مەخسەرەی سێرکی هەڵبژاردن ئامادەنییە".


زانیاریی زیاتر: "ئەم بایکۆتە بەربڵاوە ئیرادەی پتەوی میللەت نیشان دەدات بۆ تێپەڕاندنی ئەم سیستەمە ناشەرعی و دژە ئێرانە". ڕەزا شا وای نوسیوە.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: 61 ملیۆن ئێرانی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئێراندا دەکەن و تا ئێستا سێجار کاتی هەڵبژاردنەکە درێژکراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان