عێراق لیژنەیەک بۆ وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێکدێنێت

شەیری بکە لە:
عێراق لیژنەیەک بۆ وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێکدێنێت

لە سێدارەدانی چەند تۆمەتبارێک لە عێراق- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


حکومەتی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەکی باڵا بۆ ئامادەکردنی وەڵامی ڕاپۆرتی کۆمیسیاری مافەکانی مرۆڤ پێکبێنێت، کە ڕەخنەی لە زۆربوونی لە سێدارەدان و دادگەکانی عێراق گرتووە.


وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی 27ی حوزەیران کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی لەبارەی مافی مرۆڤ و فەرمانەکانی لەسێدارەدان لە عێراق بڵاوكردەوە، ڕەخنەی لە حکومەتی عێراق گرتووە و ئاماژەی بە زۆربوونی ئەحکامەکانی لە سێدارەدان کردووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران فەرمانی دەرکرد بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت بۆ ئامادەکردنی وەڵامی فەرمی حکومەتی عێراق بۆ ڕاپۆرتەکەی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان. 


لە لایەکی دیکەوە: عەلی عەبادی، سەرۆکی سەنتەری مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت:" ئەو لیژنەیە سوودی نییە، ڕاپۆرتەکەی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی گورزێکی بەهێزە و گومان دەخاتە سەر پێوەرەکانی دادپەروەری لە دادگەکانی عێراق".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەکە لە وەزیری داد، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەرپرسی دۆسیەی مافی مرۆڤ لە وەزارەتی دەرەوە، نوێنەرانی سەرۆکایەتی کۆمار، داواکاری گشتی و نوێنەری لێژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق پێکهاتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان