بۆ جاری سێیەم كاتی دەنگدان لە ئێران درێژكرایەوە

شەیری بکە لە:
بۆ جاری سێیەم كاتی دەنگدان لە ئێران درێژكرایەوە

موحسین ئیسلامی، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران

ئاڤا نیوز


بۆ جاری سێیەم و تا كاتژمێر 12 ی شەو بە كاتی تاران، وادەی دەنگدان لە ئێران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار درێژكرایەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە كاتژمێرەكانی كۆتاییدا هاووڵاتییەكی زۆر لە ناوخۆی ئێراندا چوونە بنكەكانی دەنگدان و ڕیزیان بەستووە بۆ بەشداریكردین لە دەنگدان، كۆمیسیۆن دەڵێت لەبەر زۆری بەشداربووان  كاتەكەیان درێژكردەوە.


لێدوانی فەرمی: موحسین ئیسلامی، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"بۆجاری سێیەم بڕیارماندا كاتی هەڵبژارنەكە درێژبكەینەوە".


زانیاریی زیاتر: بڕیار بوو كاتژمێر شەشی ئێوارە هەڵبژاردنەكە تەواو ببێت، بەڵام دوو جار درێژكرایەوەو لە كۆتاجاریشدا بۆ كاتژمێر 12ی شەو بەكاتی تاران درێژكرایەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ