عێراق ژمارەی كامێرا پێشكەوتووەكانی سەر سنوورەكانی زیاتر دەكات

شەیری بکە لە:
عێراق ژمارەی كامێرا پێشكەوتووەكانی سەر سنوورەكانی زیاتر دەكات

ساتی دانانی کامێراکان- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


فەرماندەیی هێزەکانی سنووری عێراق ڕایگەیاند نزیکەی هەزار کامێرای حەراری لەسەر سنوورەکان بۆ ڕێگریکردن لە دیاردەی قاچاخچێتی و چاودێریکردنی سنوورەکان دادەنێت.


وێنە گەورەکە: عێراق سنووری هاوبەشی لەگەڵ شەش وڵات هەیە، قەبارەیەکی زۆری ماددەی هۆشبەر و کاڵای قاچاخ لەو سنوورانەوە هاوردەی عێراق دەکرێت و حکومەت چەندین ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی هێزەکانی سنووری عێراق ڕایگەیاند: بۆ پشتبەستن بە تەکنەلۆجیای سەردەمیانە لە چاودێریکردنی سنوورەکان لە ڕێگەی کامێرای چاودێری حەراری(هەستیار بە گەرمی) چاودێری سنوورەكان دەكرێت.


زانیاریی زیاتر: لە ساڵی 2022 دا عێراق تەنیا 200 کامێرای حەراری هەبوو، بەڵام ئەمساڵ بۆ زیاتر لە 950 کامێرای حەراری بەرزبووەتەوە.


بۆچی گرنگە: بە دانانی کامێرای حەراری لەسەر سنوورەکان، دەتوانرێت باشتر سنوورەکان کۆنترۆڵ بکرێت و ڕێگریش لە دزەکردن و قاچاخچێتی سنوورەكان بكرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان