قوتابیانی زانکۆکانی چوار وڵات بۆ مەشقی هاوینە دێنە هەولێر

شەیری بکە لە:
قوتابیانی زانکۆکانی چوار وڵات بۆ مەشقی هاوینە دێنە هەولێر

دیمەنێکی هەولێر- گێتی

ئاڤا نیوز


بڕیارە ئەم هاوینە قوتابیانی زانکۆی چوار وڵات، بۆ مەشقی هاوینە بێنە هەولێر و لە دامەزراوە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاهێنان بکەن.


وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە ئەزموونی ئاڵوگۆڕکردنی قوتابیانی زانکۆ بۆ ئەنجامدانی مەشقی هاوینە، لەنێوان زانکۆی سەڵاحەددین و زانکۆی چەند وڵاتێک هەیە.


لێدوانی فەرمی: د.کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە 1-7-2024 مەشقی هاوینەی زیاتر لە 50 قوتابی چوار وڵاتی عەرەبی لە هەولێر دەستپێدەکات و لە دامەزراوە حکومییەکان ئەزموون وەردەگرن.


ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە: ئەم هاوینە 50 قوتابی هەرێمی کوردستان دەنێردرێنە هەریەکە لە وڵاتەکانی چین، میسر، ئوردن، سەڵتەنەی عومان و یەمەن. لەبەرامبەردا تەنیا چین قوتابی وڵاتەکەی نانێرێت، چوار وڵاتەکەی تر قوتابیانیان دەنێرن بۆ هەرێمی کوردستان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لەسەرەتای مانگی داهاتوو 10 قوتابی هەرێمی کوردستان بەرەو چین بەڕێ بکەون، لەهەمان کاتدا 10 قوتابی میسر دەگەنە هەولێر، لەمەوبەریش چەندین قوتابی بەرەو سەڵتەنەی عومان و ئوردن بەڕێ کەوتوون. پسپۆڕییەکان لە بواری زانستی تەکنۆلۆژی، کشتوکاڵ و زمانی ئینگلیزی دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان