ئۆکراینا و یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتنێکی ئەمنیی واژۆ دەکەن

شەیری بکە لە:
ئۆکراینا و یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتنێکی ئەمنیی واژۆ دەکەن

ساتی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە

ئاڤا نیوز


بۆ دڵنیابوون لە پاڵپشتییەکانی ئەوروپا لە ئۆکراینا لە بەرامبەر ڕووسیا، ئۆکراینا و یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتنێکی 10 ساڵی ئەمنیی واژۆ دەکەن.


وێنە گەورەکە: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی لوتکەی ئەوروپا لە برۆکسێل کرا و لەوێ ڕێککەوتنەکە واژۆ کرا. ئەو ڕێککەوتنەکەی بە "مێژوویی" ناو برد و سوپاسی سەرکردەکانی یەکێتییەکەی کرد بۆ پشتیوانییان لە ئۆکراینا.

 

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: "پێویستە هەنگاوی دیکەش بنرێن، بە تایبەت لە بارەی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرایناوە".


زانیاریی زیاتر: یەکێتیی ئەوروپا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، دەرگای گفتوگۆکانی بەئەندامبوونی بە ڕووی ئۆکراینا کردەوە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێتیی ئەوروپا و ڕۆژئاوا پشتیوانیی لە ئۆکراینا دەکەن لە جەنگی دژ بە ڕووسیا کە لە شوباتی 2022ـەوە دەستی پێکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: