بەرنامەیەكی نوێ بۆ سزادانی تۆمەتبارانی ئاگركەوتنەوە دادەنرێت

شەیری بکە لە:
بەرنامەیەكی نوێ بۆ سزادانی تۆمەتبارانی ئاگركەوتنەوە دادەنرێت

تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە کاتی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرێك لە هەولێر

ئاڤا نیوز 


بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر، ئامادەکاری بۆ دانانی بەرنامەیەکی نوێ بۆ ڕێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوە دادەنێت.


وێنە گەورەکە: بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵ زۆرترین ڕێژەی ئاگرکەوتنەوە لە پارێزگای هەولێر هەبووە.


لێدوانی فەرمی: موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر، بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو ئاگرانەی بە ئەنقەست دەکرێنەوە دەچێنە چوارچێوەی تاوان و دادگە یەکلاییان دەکاتەوە، بەتایبەت ئەگەر شوێنەکە گشتیی بێ ئەوا داواکاری گشتیی سزاکەی دیاری دەکات.


زانیاریی زیاتر: بەرنامەمان هەیە لەگەڵ قایمقامیەت و دەستەی گەشت و گوزار ئەو سەرپێچیانەی دەبینرێن، نووسراویان لەسەر دەکەین تا پێبژاردن (غەرامە) بکرێن، پێشنیازێکیش هەیە ئیدی خۆمان غەرامەی سەرپێچیکارەکان بکەین، بەڵام ئەمە دەبێ لەچوارچێوەی یاسا ڕێکبخرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان