ئەمشەو لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێردرێت

شەیری بکە لە:
ئەمشەو لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێردرێت

دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کارەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان لەبەر هەندێ گرفتی نەخوێندنەوەی ناو و کۆد تا ئێستا نەنێردراون.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: هەندێک لە وەزارەتەکان و شوێنەکان ئەو لیستانەی ناردبوویان گرفتی خوێندنەوەی کۆد و ناویان هەبوو، ئێستا شتەکان ئامادەکراون و دەکرێنە نووسراوی فەرمی و چاپ دەکرێن.

 

لە لایەکی دیکەشەوە: سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی گوتی: ئەمشەو لیستی مووچە بە ئیمێل بۆ بەغدا دەنێرین، ڕۆژی شەممە 29-6-2024، نووسراوەکان بە کاغەز دەبەینە بەغدا تا ڕۆژی یەکشەممە 30-6-2024 لەگەڵ دەستپێکی دەوام بەغدا کاری لەسەر بکات، لەگەڵیان دەبین بۆ ئەوەی وردبینییەکە زوو تەواو بکرێ تا ئەم هەفتەیە پارەکە تەمویل بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان