ئیسرائیل و حیزبوڵا هێز دژی یەكتر دەجووڵێنن

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل و حیزبوڵا هێز دژی یەكتر دەجووڵێنن

سنووری لوبنان و ئیسرائیل

ئاڤا نیوز


لە سنوورەكانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل، حیزبوڵا و ئایدی ئێف هێزێكی زۆریان جوڵەپێكردووە بەرەو سنوورەكان دەجوڵێنرێن.


وێنە گەورەکە: مەترسی هەیە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا سەرهەڵبدات، هەرچەندە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێگریکردنی بەردەوامن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەیانی ئەمڕۆ لە سنوری كۆمەڵگەی جوو نشینەكان سوپای ئیسرائیل سەرباز و تانك و ئۆتۆمبێلی سەربازی و مووشەكی بەرەو سنوری باشووری لوبنان جووڵەپێكرد، لە بەرامبەریشدا حیزبوڵای لوبنان دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی لە سنووری لوبنانەوە بۆ سنووری باشووری لوبنان و نزیك لە ئیسرائیل گواستەوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەوو گرتە ڤیدیۆییانەی كە لە لایەن هاووڵاتیانی ئیسرائیل و لوبنانەوە بڵاوكراوەتەوە، دەیان چەكی قورس و بچووك لەلایەن  حیزبوڵا و ئیسرائیلەوە جووڵەیان پێ كراوە.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵا 34 جار یەكتریان بۆردوومان كردووە و مووشەك و درۆنیان ئاڕاستەی یەكتر كردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان