سەرۆککۆماری عێراق خشتەی یاسای بودجەی 2024 پەسەند کرد

شەیری بکە لە:
سەرۆککۆماری عێراق خشتەی یاسای بودجەی 2024 پەسەند کرد

دیناری عێراقی- وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 


سەرۆککۆماری عێراق، واژۆی لەسەر خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2024 و ژمارەیەک یاسای دیکە کرد.


وێنە گەورەکە: پەرلەمانی عێراق ڕۆژی 3-6- 2024 دەنگی لەسەر یاسای خشتەکانی بودجە ساڵی 2024 دا، دواتر ئاراستەی سەرۆکایەتیی کۆمار کرا بۆ پەسەند کردنی و دوا جار ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆککۆماری عێراق یاساکە و ژمارەیەک یاسای دیکەی پەسەند کرد.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕایگەیاند: عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق خشتەی یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2024، یاسای درێژکردنەوەی ئەرکەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی و ژمارەیەک یاسای دیکەی پەسەند کرد.


بۆچی گرنگە: ژمارەیەک پرۆژەی گرنگ لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئابووری و تەندروستی و پەروەردە و پەرەپێدان و زۆری دیکە ڕاوەستابوون، لەگەڵ پەسەندکردنی خشتەی بودجە هەنگاوی دەستپێکردنەوەیان دەنرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان