دوو سایلۆی گەورە لە زاخۆ دروست دەکرێن

شەیری بکە لە:
دوو سایلۆی گەورە لە زاخۆ دروست دەکرێن

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

قایمقامی زاخۆ ڕایگەیاند، بە بڕیاری حوکمەتی هەرێمی کوردستان دوو سایلۆ گەورە لە  زاخۆ دروست دەکرێن.

 

بۆچی گرنگە: ئەم سایلۆیانە کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران و ڕێژەی کۆگای گەنم چارەسەر دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: مشیر بەشیر، قایمقامی ناوەندیی زاخۆ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سایلۆی کۆنی زاخۆ تێکدەدرێت و دوو سایلۆی دیکە بە قەبارەیەکی گەورە دروست دەکرێن، شوێنی ئەو سایلۆیەی کە تێکدەدرێت 400 دۆنمە، دەکرێت بە باخچەیەکی گشتی لە زاخۆ.

 

زانیاریی زیاتر: دوو سایلۆی دیکە لە ناحیەی دەرکار و باتێلێی سەر بە ئیدارەی زاخۆ کە هەریەکەیان لەسەر ڕووبەری نزیکەی 20 دۆنم زەوی دروست دەکرێن، قەبارەی ئەم سایلۆیانە لە سایلۆکەی ئێستا گەورەتر دەبن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوژمەی 24 ملیار دینار، سایلۆی دەرکار دروست دەکرێت و سایلۆی باتێلێ، هێشتا گوژمەکەی خاملاندنی کۆتایی بۆ نەکراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ