وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: لەگەڵ ئەمریكا دژی گرووپەکانی نزیک لە ئێران دەجەنگین

شەیری بکە لە:
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: لەگەڵ ئەمریكا دژی گرووپەکانی نزیک لە ئێران دەجەنگین

یۆڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

سێ ڕۆژە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە ئەمریكایە و ڕایدەگەیێنێت، شەڕی ئێمە لەگەڵ حەماس و حیزبوڵڵایە نەک خەڵكی غەززە و لوبنان.

 

وێنە گەورەکە: وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریكا جەختی لەوە کردەوە، تا گەڕانەوەی سەرجەم بارمتەكان بۆ ماڵی خۆیان بەردەوام دەبن.

 

لێدوانی فەرمی: یۆڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند: لەگەڵ ئەمریكا پێكەوە ڕووبەڕووی گرووپەکانی نزیک لە ئێران دەبینەوە، شەڕی ئێمە لەگەڵ حەماس و حیزبوڵڵایە نەک لەگەڵ خەڵكی غەززە و لوبنان، سوپاسی ئەمریكا دەكەین بۆ پشتیوانییەکانی.

 

ئەمەش بزانە: ئەمریكا كەشتی سەربازیی فڕۆكەهەڵگریی ئایزنهاوەری لە دەریای سوورەوە بۆ دەریای ناوەڕاست جوڵە پێكردووە و بەرپرسانی ئەمریكاش دەڵێن، بۆ پشتیوانی ئیسرائیلە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان