سۆسیال دیموکراتی کوردستان: پێشوازی لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژادن دەکەین

شەیری بکە لە:
سۆسیال دیموکراتی کوردستان: پێشوازی لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژادن دەکەین

لۆگۆی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

گوتەبێژی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پێشوازی لە بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن و ئومێد دەکەن هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە ڕۆژی 20-10-2024، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرهاد تۆفیق، گوتەبێژی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت،  ئێمە لە حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین و ئومێد دەکەین هەموو لایەنە سیاسی و پێکهاتە نەتەوەییەکان هاوکار و هەماهەنگ بن تا هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا و بەشێوەیەکی دروست بکرێت.

 

زانیاریی زیاتر: حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان هەموو ئامادەکارییەکی کردووە و لە چوارچێوەی (هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان)ـدا بەشداری لەپرۆسەی هەڵبژاردندا دەکات.

شەیری بکە لە: