ئێران گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆ هاوکاریکردنی حیزبوڵای لوبنان ئامادە دەکات

شەیری بکە لە:
ئێران گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆ هاوکاریکردنی حیزبوڵای لوبنان ئامادە دەکات

ئەندامانی گرووپێکی چەکداریی عێراقی نزیک لە ئێران لە بەغدا ئاڵای ئیسرائیل دەسووتێنن، وێنە: AP

ئاڤا نیوز

سوپای پاسداران دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ هاوکاریکردنی حیزبوڵای لوبنان لە ئەگەری هەڵگیرساندنی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل.

چیرۆکی سەرەکی: ئەفسەرێکی باڵای سوپای پاسدرانی ئێران لەگەڵ سەرکردەکانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە بەغدا کۆ بووەتەوە، ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا و چۆنیەتیی یارمەتیدانی گرووپەکەی لەگەڵ تاوتوێ کردوون.

زانیاریی بەدەستهاتوو: چەند سەرچاوەیەکی جیاواز بە ڕۆژنامەی "شەرق ئەلئەوست"ـیان ڕاگەیاندووە، سەرکردەکانی گرووپە چەکدارەکان چەند ڕێکار و شێوازی جیاوزایان پێشنیاز کردووە بۆ پشتیوانیکردنی حیزبوڵا، پێویستە پێشنیازەکانیش لە تارانەوە پەسەند بکرێن.

زانیاریی زیاتر: پێشنیازەکان بریتی بوون لە: ناردنی چەک و درۆن بۆ حیزبوڵا، بەکارهێنانی فڕۆکەخانەی بەیروت، بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق، ناردنی چەکداران بۆ باشووری لوبنان و بڵاوەپێکردنی زیاتری چەکداران لە سووریا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان