سەرۆککۆماری نوێی ئێران لە ساتێکی هەستیاردا هەڵدەبژێردرێت

شەیری بکە لە:
سەرۆککۆماری نوێی ئێران لە ساتێکی هەستیاردا هەڵدەبژێردرێت

ئاڤا نیوز

 

ئێرانییەکان ڕۆژی هەینی سەرۆککۆماری نوێی وڵاتەکەیان هەڵدەبژێرن. لە  شەش کاندید، تاقە یەک ڕیفۆرمخواز (مەسعوود پزشکیان) هەیە و ئەوانی دیکە سەر بە بەرەی موحافیزکارن کە عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران ڕابەرایەتییان دەکات.

 

وێنە گەورەکە: هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەکاتێکدایە ئێران لە دۆخێکی خراپی ئابوورییە و سزایەکی زۆری نێودەوڵەتی خراوەتە سەر و لە لایەکی دیکەشەوە لە ڕێگەی بریکارە تووندئاژۆکانییەوە شەڕی ئیسرائیل دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: عەلی ڤایز لە گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت، سەرۆککۆماری نوێ دەبێت ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکانی زیاتربوونی "درزی نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگە"ـش ببێتەوە. باسی لەوەش کرد کە هیچ بەربژێرێک پلانێکی کۆنکرێتی لە چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو قەیرانە نەخستووەتە ڕوو، بەڵام بەربژێرەکان لە دیبەیتەکانیان سوێندیان خواردووە ڕووبەڕووی ئاستەنگە ئابوورییەکان ببنەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار بوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران ساڵی 2025 بکرێت، بەڵام مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی، هەڵبژاردنەکەی پێش خست. لەگەڵ ئەمەشدا هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئەمریکا، پێنج مانگ دوای هەڵبژاردنی ئێران دەکرێت.

 

باکگراوند: دوای ئەوەی ئیسرائیل باڵیۆزخانەی ئێرانی لە هێرشێکی ئاسمانی لە دیمەشق بۆردوومان کرد، حەوت فەرماندە و ڕاوێژکاری پاسدارانی کوشت، لە مانگی نیسانی ڕابردوودا  ئێران زیاتر لە 300 مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان