قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆ کۆتایی دێت

شەیری بکە لە:
قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆ کۆتایی دێت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە هەڵبژاردەی پۆرتوگال و کڤاراتسخێلیا لە هەڵبژاردەی جۆرجیا- گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ چوار یاریی دیکە لە یۆرۆی 2024 بەڕێوەدەچن و کۆتایی بە قۆناغی یەکەمی پەڵەوانییەتییەکە دێت.

 

وێنە گەورەکە: هەشت هەڵبژاردە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی 16 مسۆگەر کردووە، ئەمڕۆ ناسنامەی هەشت هەڵبژاردەی دیکەش یەکلایی دەبێتەوە لەکۆی 24 هەڵبژاردەی بەشدار.

 

شێوازی جێبەجێکردن: کاتژمێر 7:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دوو یاریی لە کۆمەڵەی پێنجەم کە تاوەکو ئێستا چارەنووسی هیچ هەڵبژاردەیەک یەکلایی نەبووەتەوە، بەڕێوەدەچن.

لەسەر یاریگەی فڕانکفۆڕت ئەرێنا، سلۆڤاکیا و ڕۆمانیا بەیەک دەگەن و هەردووکیان بۆ بردنەوە و زامنکردنی پێگەیەک لە قۆناغی داهاتوو یاری دەکەن.

 

زانیاریی زیاتر: هەر لە کاتژمێر 7:00ـدا  هەڵبژاردەکانی بەلجیکا و ئۆکراینا لە یاریگەی شتوتگارت بەیەک دەگەن، هەڵبژاردەکانی ئەم کۆمەڵەیە خاوەنی سێ خاڵن و ئەگەرەکانی پلەبەندی و سەرکەوتن کراوەن.

 

لە لایەکی دیکەوە: کاتژمێر 10:00ـی ئەمشەو، یاریگەی شاڵکە دەبێتە شانۆی بەیەک گەیشتنی پۆرتوگال و جۆرجیا، یاریی دووەم لەسەر یاریگەی ڤۆڵکسپاڕک ستادیۆم لە نێوان تورکیا و چیک دەبێت. پۆرتوگال سەرکەوتنی بە پلەی یەکەم مسۆگەر کردووە، تورکیا لە پلەی دووەمە و سێ خاڵی هەیە، هەڵبژاردەکەی ئاردا گولەر نایەوێت بە ئاسانی ئەم پێگەیەی لەدەست بدات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا سپۆڕت ڕووماڵی یارییەکان دەکات و کاتژمێر 6:30 و ‌9:30ـی ئەمشەو ئاسام جەباری ستۆدیۆی شیکاری دەبێت، چێنەریش کاتژمێر 12ـی شەو، دوای تەواوبوونی یارییەکان لایڤ دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان