ئەردۆغان لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ پشتیوانی لە لوبنان دەکات

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ پشتیوانی لە لوبنان دەکات

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

ئاڤا نیوز

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پشتیوانی خۆی بۆ لوبنان نیشان دەدات و ڕۆژئاواش بە "دووڕوو" ناو دەبات.

وێنە گەورەکە: پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵای لوبنان مەترسیی هەڵگیرسانی جەنگێکی گەورە و درێژخایەن و ئاڵۆزتربوونی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دروست کردووە، تاوەکو ئێستاش چەندین وڵات هۆشدارییان لەبارەوە داوە.


لێدوانی فەرمی:
ئەردۆغان ئەمڕۆ لە کۆنگرەی پارتەکەیدا باسی مەترسییەکانی هەڵگیرسانی شەڕەکە کرد و گوتی: "بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە خەڵک و دەوڵەتی لوبنان دەکەین و لە دۆخێکی وادا لەگەڵیان دەبین". داوای لە وڵاتانی ناوچەکەش کرد ڕێگری لە هەڵگیرسانی شەڕەکە بکەن.

لەلایەکی دیکەوە: ئەردۆغان بە جەختکردنەوە لەوەی ئیسرائیل دوای وێرانکردنی غەززە چاوی بڕیوەتە لوبنان، گوتی "وڵاتانی ڕۆژئاوا دووڕوون، لە بەردەم کامێراکان باسی شتێک دەکەن و لەپشت پەردەش پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان