لە دیالە ژمارەیەک خۆپێشاندەر بەهۆی داواکردنی خزمەتگوزاری دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
لە دیالە ژمارەیەک خۆپێشاندەر بەهۆی داواکردنی خزمەتگوزاری دەستگیر دەکرێن

گۆشەیەکی خۆپیشاندانی دیالە- وێنە؛ سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

هێزە ئەمنییەکانی دیالە دەستیان کردووە بە قۆڵبەستکردنی خۆپێشاندەرانی گوندی جیزانی جۆل کە داوای کارەبا و خزمەتگوزارییان دەکرد.

 

وێنە گەورەکە: لە سێ ڕۆژی ڕابردوو، دانیشتووانی گوندی جیزانی جۆل لە پارێزگای دیالە بەهۆی نەبوونی کارەبا، ئاو و خزمەتگوزاری خۆپێشاندانیان کرد، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بەشێکیان.

 

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو گەنجانە بەهۆی بەشداریکردنیانە لە خۆپێشاندانێکی بێمۆڵەت. هەڵمەتەکەش خەڵکی گوندەکەی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە".

 

لە لایەکی دیکە: ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەر نەبوونی کارەبا و خزمەتگوزاری، بەشێکی دانیشتووانی پارێزگای زیقار خۆپیشاندانیان کرد و  ڕێگەی سەرەکیی دیوان و ئەنجوومەنی پارێزگاکەیان داخست.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: