ناتۆ سکرتێرێکی نوێ دەستنیشان دەکات

شەیری بکە لە:
ناتۆ سکرتێرێکی نوێ دەستنیشان دەکات

جێنس ستۆڵتنبێرگ و مارک ڕوت، سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز 


وڵاتانی ناتۆ مارک ڕووتە، سەرۆکوەزیرانی پێشووی هۆڵەندایان وەک سکرتێری گشتیی هاوپەیمانێتییەکە دەستنیشان کرد.

وێنە گەورەکە: هاوپەیمانێتیی باکووری ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ، 75 ساڵ پێش ئێستا و ساڵی 1949 دامەزرا و تائێستا  32 ئەندامی هەیە، ئەمڕۆش سەرۆکێكی نوێ بۆ هاوپەیمانێتییەکە پێکهێنرا.


ڕاگەێینراوی فەرمی:
ئەنجوومەنی باکووری ئەتڵەسی بڕیاری دا بە زۆرینەی دەنگ مارک ڕووتە، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا وەک سکرتێری گشتی داهاتووی ناتۆ دەستنیشان بکات. ئەمەش لەکاتێکدایە ڕووسیا و ئۆکراینا لە شەڕدان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مارک ڕوت تەمەن 57 ساڵ، شوێنگرەوەی جێنس ستۆڵتنبێرگە، لە ڕۆژی 1-10- 2024 دەستبەکار دەبێت.

 

ئەمەش بزانە: مارک ڕووتە ڕۆژی 7-7-2023 وەک سەرۆکوەزیران دەستی لەکار کێشایەوە و دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێ کاری سیاسی بەیەکجاری جێهێشت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: