عێراق ڕەتی دەکاتەوە حەماس داوای لێ کردبێت بارەگا لە بەغدا بکاتەوە

شەیری بکە لە:
عێراق ڕەتی دەکاتەوە حەماس داوای لێ کردبێت بارەگا لە بەغدا بکاتەوە

ئیسماعیل هەنیە و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی حەماس

ئاڤا نیوز

حکومەتی عێراق ڕەتی دەکاتەوە بزووتنەوەی حەماس داوای کردنەوەی بارەگا یان گواستنەوەی سەرکردەکانی بۆ بەغدا کردبێت.

وێنە گەورەکە: پێشتر میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، حەماس نووسینگەیەکی تایبەت لە بەغدا دەکاتەوە و ڕەنگە بەشێک لە سەرکردەکانیش بێنە بەغدا، بەڵام حکومەتی عێراق ڕەتی دەکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "حەماس هیچ داوایەکی فەرمی لە حکومەتی عێراق نەکردووە بۆ گواستنەوەی سەرکردەکانی و کردنەوەی بارەگا لە بەغدا، ئەوەی لەوبارەیە باس دەکرێت دوورە لە ڕاستی". 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر قەتەر وەک گوشارێک هەڕەشەی ئەوەی لە بەرپرسانی حەماس کردبوو، ئەگەر بێت و پڕۆژەی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند نەکەن ئەوا لەو وڵاتە دەریان دەکات، بەڵام سەرەتای ئەم هەفتەیە مەجید ئەنساری، وەزیری دەرەوەی قەتەر دووپاتی کردەوە لەوەی بزووتنەوەی حەماس لە دەوحە دەمێنێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: