واشنتن مەترسییەکانی ململانێی ئیسرائیل و حیزبوڵا ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
واشنتن مەترسییەکانی ململانێی ئیسرائیل و حیزبوڵا ئاشکرا دەکات

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا و هاوتا ئیسرائیلییەکەی یۆواڤ گالانت لە واشنتن کۆبوونەوە، سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز


واشنتن هۆشداری دەدات لەوەی پەرەسەندنی ململانێی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا، شەڕێکی ناوچەیی هەڵدەگیرسێنێت.

چیرۆکی سەرەکی: لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە میانی دیدارێکیدا لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی یۆواڤ گالانت لە پنتاگۆن، قسەی لەسەر مەترسییەکانی هەڵگیرسانی شەڕەکە کرد و پێیوابوو دەبێتە هۆی شەڕێکی ناوچەیی فراوان و لێکەوتەی ترسناکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.

لە بەرامبەردا: ۆواڤ گالانت، وەزیری بەگریی ئیسرائیل گوتی "لە نزیکەوە کار دەکەین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، بەڵام دەبێت هەموو سیناریۆ و ئەگەرەکانیش تاوتوێ بکەین".

باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل 'پلانی هێرشکردنە سەر لوبنان'ـی پەسند کرد. لەبەرامبەردا حەسەن نەسرووڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵا ڕۆژی دواتر بە زمانی هەڕەشەوە گوتی لە ئەگەری ڕوودانی شەڕ، هیچ شوێنێک لە ئیسرائیل لە مووشەکەکانیان پارێزراو نابێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان