بەرپرسێکی ئیسرائیلی ئاستەنگەکانی بەردەم هێرشکردنە سەر حیزبوڵڵای لوبنان ئاشكرا دەکات

شەیری بکە لە:
بەرپرسێکی ئیسرائیلی ئاستەنگەکانی بەردەم هێرشکردنە سەر حیزبوڵڵای لوبنان ئاشكرا دەکات

بێنی گانتز ماوەیەک پێش ئێستا وەک وەزیری جەنگی ئیسرائیل دەستی لەکار کێشایەوە، وێنە: BBC

ئاڤا نیوز 

 

بێنی گانتز، سەرۆکی پارتی یەکێتیی نیشتمانی و وەزیری جەنگی پێشووی ئیسرائیل پێیوایە، سوپای وڵاتەکەی توانای لەنێوبردنی توانا سەربازییەکانی حیزبوڵڵای هەیە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا، بەڵام دوو ئاستەنگیان لەبەردەمن.

 

وێنە گەورەکە: وێڕای ئەوەی چەندین مانگە هەوڵەکان بۆ ئاگربەست لە غەززە سەریان نەگرتووە، ئێستا ئەگەری فراوانبوونی شەڕەکە هەیە و ئاڵۆزییەكانی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و سوپای ئیسرائیل مەترسی گەورەیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست كردووە.

 

لێدوانی فەرمی: بێنی گانتز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە  دوو ئاستەنگ کرد لەبەردەم ئۆپەراسیۆنی سوپای ئیسرائیل بۆ لوبنان، یەکەمیان ئاوارەکانی باکوور و باشووری غەززەی بە نموونە هێنایەوە کە ئەوان دەیانەوێت سەرجەمەیان بگەڕێننەوە ماڵەکانیان ئەگەر باجەکەی گەورەش بێت.

 

زانیاریی زیاتر: گانتز ئاماژەی بە دووەم ئاستەنگ کرد کە  نەبوونی هاوپەیمانێتییەکی ناوچەیی و جیهانییە دژ بە ئێران، بەڵام گوتی: "هێشتا دەرفەتی ئەوە هەیە لەگەڵ سعودیە و وڵاتانی دیکە پەیوەندییەکان ئاسایی بکەینەوە بۆ پێکهێنانی ئەو هاوپەیمانێتییە"، ئەمە وەک ئاماژەیەک بەوەی فراوانکردنی بەرەی شەڕ و هێرشکردنە سەر حیزبوڵڵا بە تەنیا بۆ ئیسرائیل قورس دەبێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان