گفتوگۆی بەئەندامبوونی دوو وڵات لە یەکێتیی ئەوروپا دەست پێ دەکەن

شەیری بکە لە:
گفتوگۆی بەئەندامبوونی دوو وڵات لە یەکێتیی ئەوروپا دەست پێ دەکەن

ئاڵای ئۆکراینا، یەکێتیی ئەوروپا و مۆڵدۆڤا

ئاڤا نیوز

گفتوگۆکانی بەئەندامبوونی هەریەکە لە ئۆکراینا و مۆڵدۆڤا لە یەکێتیی ئەوروپا بەشێوەی فەرمی دەست پێ دەکەن.

وێنە گەورەکە: ڕووسیا هەمیشە هەوڵی داوە بەربەست بۆ بەئەندامبوونی ئەم دوو دەوڵەتە لە یەكێتییەکە دروست بکات کە پێشتر بەشێک بوون لە یەکێتیی سۆڤیەت. 

زانیاریی زیاتر: گفتوگۆکانی بەئەندامبوون دوای ئەوە دەست پێ دەکەن کە ئەو وڵاتانە مەرجەکانی یەکێتییەکەیان بۆ دەستکردن بە گفتوگۆ جێبەجێ کردووە.

بۆچی گرنگە: دەستپێکردنی ئەم گفتوگۆیانە دەبێتە پاڵپشتییەکی سیاسیی گەورەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئۆکراینا کە زیاتر لە دوو ساڵە لە دژی ڕووسیا لە شەڕدایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: