ئەمریکا داوا لە ئیسرائیل دەکات گرژییەکانی لەگەڵ لوبنان کەم بکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا داوا لە ئیسرائیل دەکات گرژییەکانی لەگەڵ لوبنان کەم بکاتەوە

ئەنتۆنی بلینکن لە کاتی پێشوازیکردن لە یوئاڤ گالانت بۆ کۆبوونەوە، سەرچاوە: Times of israel

ئاڤا نیوز


ئەمریکا لە هەوڵەکانی بۆ ئاگربەستی غەززە بەردەوامە و داوای لە ئیسرائیل کردووە گرژییەکانی لەگەڵ لوبنانیش کەم بکاتەوە. 

وێنە گەورەکە: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، داوای لە یوئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کردووە دوور بکەوێتەوە ل هەڵکشانی زیاتری گرژییەکانی لەگەڵ لوبنان. هەروەها داواشی کردووە کار لەسەر "مسۆگەرکردنی ئازادکردنی هەموو بارمتەکان" بکات. 

زانیاریی زیاتر: گالانت بە سەردانێک لە واشنتنە و لەوێ لەگەڵ بلینکن کۆ بووەتەوە. کۆبوونەوەکەیان دوو کاتژمێری خایاندووە و شەڕی غەززە و گرژییەکانی لوبنانیان تاوتوێ کردووە.

لە لایەکی دیکەوە: ئەمریکا هۆشداریشی بە حیزبوڵای لوبنان داوە لە ئەگەری زیادبوونی گرژییەکان ناتوانێت بەر بە هێرشی ئیسرائیل بگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان