سایلۆی قوشتەپە پڕۆسەی بە بازاڕکردنی گەنم خێرادەکات

شەیری بکە لە:
سایلۆی قوشتەپە پڕۆسەی بە بازاڕکردنی گەنم خێرادەکات

سایلۆی قوشتەپە

ئاڤا نیوز


سایلۆی قوشتەپە کرایەوە و بەشێوازی ستاندارتی جیهانی دروستکراوە، ئەرکی جووتیارانی سنوورەکە بۆ پڕۆسەی بەبازاڕکردنی گەنم ئاسان دەکات.


وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان 10 سایلۆ و دوو کۆگا بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران تەرخانکراون و توانای وەرگرتنی نزیکەی 700 هەزار تۆن گەنمیان هەیە، کردنەوەی سایلۆی قوشتەپە کارئاسانی زیاتر و پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم خێرا دەکات.


لێدوانی فەرمی: ‌هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەڕی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: "سایلۆی قوشتەپە لە هەشتی بەیانی دەکرێتەوە و بۆ ماوەی 11 کاتژمێر پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران بەردەوام دەبێت".


بۆچی گرنگە: سایلۆی قوشتەپە 16 کۆگا لەخۆ دەگرێت، توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن گەنم و دانەوێڵەی هەیە، بەشێکی زۆری زەوی داچێنراو بە گەنم لە هەولێر دەکەوێتە سنووری قوشتەپە و ئەمەش کارئاسانی زیاتر بۆ جووتیاران دەکات، قەرەباڵخی سایلۆکانی دیکە کەمدەکاتەوە.


قووڵتر: سایلۆی قوشتەپە تێچووی 21 ملیار و 276 ملیۆن و 835 هەزار دینار لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروست کراوە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: