ئیسرائیل خوشکی ئیسماعیل هەنیە لە غەززە دەکوژێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل خوشکی ئیسماعیل هەنیە لە غەززە دەکوژێت

ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس

ئاڤا نیوز 


لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلی بۆ سەر ماڵی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە غەززە، خوشکێکی و 12 کەسی دیکە کوژران.


زانیاریی بەدەستهاتوو: لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ئیسرائیل ماڵی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماسی لە کەمپی شاتیا لە ڕۆژئاوای غەززە بۆردوومانکرد و لە دەرەنجامدا خوشکێکی ئیسماعیل هەنیە و 12 کەسی دیکە کوژران.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی نیسانی ڕابردوو، ئیسماعیل هەنیە بە بۆردوومانێکی ئیسرائیلی لە غەززە سێ کوڕ لەگەڵ سێ نەوەی لەدەستدا.


وێنە گەورەکە: لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو جەنگی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە، 37 هەزار و 626 فەلەستینی لە غەززە گیانیان لەدەستداوە و 86 هەزار و 98 کەسیش بریندار بوونە.

ئیسماعیل هەنیە و خوشکەکەی

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: