کۆچبەرانی دهۆک: عێراق لەبارەی ئاوارەکان ژمارەی هەڵە بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
کۆچبەرانی دهۆک: عێراق لەبارەی ئاوارەکان ژمارەی هەڵە بڵاودەکاتەوە

کەمپێکی ئاوارەکان لە دهۆک- وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەری کۆچبەرانی دهۆک ڕایگەیاند، ئەو ژمارانەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاویان دەکاتەوە لەبارەی گەڕانەوەی کۆچبەران ڕاست نین.


وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێی ئابی 2014 چەکدارانی "داعش" قەزای شنگالیان داگیرکرد و زیاتر لە 100 هەزار هاونیشتمانی ئەو قەزایە ئاوارە بوون.


لێدوانی فەرمی: پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران لە پارێزگای دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو ژمارانەی وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت ڕاست نین، ئەوان بەردەوام ژمارەی زیاتر دەڵێن بۆئەوەی وای نیشان بدەن پرۆسەکە بە قەبارەیەکی گەورە بەردەوامە.


زانیاریی زیاتر: "بڕیارە هەفتەی داهاتوو 171 ئاوارە لە کۆمەڵگەی شاریا بگەڕێنەوە شنگال، ئاوارەکان داوای 20 ملیۆن دینار دەکەن کەچی حکومەت تەنیا چوار ملیۆنیان پێدەدات، ئێمە ڕایدەگەیەنین بەم میکانیزمە کەمپەکان داناخرێن" پیردەیان ئەمەی گوت.


باکگراوند: ئەو ئاوارانەی لەسنووری پارێزگای دهۆک لەناو کەمپەکان دەژین  25 هەزار و 600 کەسن، بەڵام ئەوانەی لەدەرەوەی کەمپەکان دەژین 37 هەزار و 800 کەسن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: