دیوانیه‌ .. خۆپیشاندەران هەڕەشەی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ده‌كه‌ن

شەیری بکە لە:
دیوانیه‌ .. خۆپیشاندەران هەڕەشەی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ده‌كه‌ن

وێنەی خۆپیشاندانەکە- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


لە دیوانیه‌ خۆپیشاندەران هەڕەشەی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ده‌كه‌ن، داوای چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەکەن.


چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەکان بەگشتی و خراپی دۆخی كاره‌با، لە قەزای حه‌مزه‌ی سەر بە پارێزگای دیوانیه‌ سه‌دان هاووڵاتی خۆپیشاندانێكی فراوانیان ئه‌نجامدا و رێگای سه‌ره‌كی شارۆچكه‌كه‌یان داخست .


ئەوەی پێویستە بیزانیت: خۆپیشاندەران داوای له‌ كارلابردنی بەرپرسانی پارێزگاکەیان كرد، هەڕەشەی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ده‌كه‌ن ئەگەر كێشه‌كانیان  چارەسەرنه‌كرێت .


وێنە گەورەکە: بە هۆی خراپیی دۆخی کارەباو نەبوونی خزمەتگوزارییەکان، خۆپیشاندان لە چەند شارێکی عێراق بەردەوامە، خۆپیشاندەران دەستیان کردووە بە مانگرتن و داخستنی ڕێگە سەرەکییەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: