
هەولێر - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا دیجیتاڵ
گرنگیدان بە پاراستنی ژینگە یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر ئاستی وەزارەتەکانی کارەبا، کشتوکاڵ، شارەوانی و دەستەی ژینگە كار بۆ پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا، زۆر كار و چالاكی هه‌ن له بواری ژینگه كراون، ئێستا ڕووبەری سەوزایی لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەته 18%، لەکاتێکدا بەپێی ستانداردی جیهانیی پێویستە ڕێژەی سەوزایی 15% کەمتر نەبێت.
ژینگەی کوردستان
ڕەزاق عەزیز خەیلانی، گوته‌بێژی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "تاوەکو ئێستا ژینگەی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە هەرسێ بەشی هەوا، خاک و ئاو، ژینگەیەکی گونجاوە و مەترسییەکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نییە، به‌ڵام ئێستا ئامێری گونجاوی نییه بۆ پێوانه‌كردنی بەشی هەوای ژینگەی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ده‌سته‌ی ژینگه داوای هه‌شت ئامێری كردووه بۆ پێوانه‌كردنی هەوای ژینگه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ستانده‌ری جیهانی".
ئاسۆ شكاك، سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئاڤیاری هۆشیاریی ژینگه ده‌ڵێت: "ژینگەی هەرێمی کوردستان ڕوو له مەترسیدایە"، بۆیه پێویسته هه‌موومان پارێزگاری لە هەرسێ بەشی ژینگه پێكدێن له (هەوا، خاک و ئاو) بكه‌ین.
ژمارەکان چیمان پێدەڵێن؟
داتا و ئامارەکانی کار و چالاکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە له (01-01- 2023 تاوەکو 31-12-2023) كه چوار ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌م دەگرێتەوە، به‌مشێوه‌یه‌یە:
مۆ‌ڵەت و ڕەزامەندی بۆ پڕۆژەکانی (پیشەسازی، پیشەسازیی خۆراک، خزمەتگوزاری، نیشتەجێبوون، بازرگانی، کشتوکاڵی، تەندروستی) له ماوه‌ی ساڵی 2023، 2851 پرۆژه، مۆ‌ڵەت و ڕەزامەندی له دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هه‌رێمی كوردستان پێدراوه، هاوكات له‌م ماوه‌یه، (29) پرۆژه، ڕه‌زامه‌ندی پێنه‌دراوه، له دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ پرۆژه‌كان دایناوه.
•چاو‌دێر و هه‌لی كار و پشكنینی تاقیگه‌یی ده‌سته‌ی ژینگه
یەکەم: له ماوه‌ی ساڵی 2023، پێنج هه‌زار و 215، پرۆژە چاودێری و بەدواداچوون و پشکنین بۆ کراوە.
دووەم: له ماوه‌ی ساڵی 2023، 151 هەلی کار و دامەزراندنی بۆ دەرچووانی ژینگە لە پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت ڕه‌خسێنراوه.
سێیەم: له ماوه‌ی ساڵی 2023، 42 هه‌زار و 144 جۆر پشکنینی تاقیگەیی له ده‌سته‌ی ژینگه كراوه.
چوارەم: له ماوه‌ی ساڵی 2023، هه‌زار و 875 هەڵمەتی هۆشیاری و ڕاگەیاندن کراوە.
3% ڕێژەی سەوزایی زیاد کراوە
بەپێی ئامارەکانی دەستەی گشتیی ژینگە، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی سەوزایی لە 15%ـەوە بۆ 18% بەرزبووەتەوە، له‌م ماوه‌یه كار بۆ چاندنی 100 ملیۆن دار بەڕوو كراوه، ئێستا نزیكی لە 200 هەزار دار بەڕوو چێنراون و پرۆژەکەش لەسەر ئاستی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی ئاماری ژینگه‌پارێزان لە ساڵی 2010 تاوەکو ساڵی 2023، 110 ملیۆن دۆنم دارستان لە هەرێمی کوردستان بەهۆی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی تورکیا و ئێرانەوە سووتاون.
هەنگاوەکانی زیادکردنی سەوزایی
ڕێژەی له‌بری سه‌وزكردن بۆ ئه‌و كارگه و پرۆژانه‌ی پێش یاسای ژماره 8ـی ساڵی 2008ـی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان موڵه‌تیان وه‌رگرتووه و شوێنی سه‌وزكردنیان نییه له پرۆژه‌كه‌دا:
- نۆ سه‌د و 68 هه‌زار و 345 مه‌تر دووجا
- كۆی گشتیی 21 كیلۆ مه‌تر دووجا زه‌وییه‌ی 21 كیلۆ مه‌تر دووجا زه‌وییه.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کو‌لتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
بوراک ئۆسچیزێفت سەردانی هەولێر دەکات
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتیاری بیانی بۆ بەسەربردنی پشووی جەژن هاتوونەتە هەولێر
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا: سودانی دێتە ئەنقەرە و ئەردۆغانیش سەردانی بەغدا دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق: کوردانی فەیلی پێکهاتەیەکی ڕەسەن و سەرەکی عێراقن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم دوو ڕۆژە کەشەکە فێنکی دەکات و تاوە بارانیش بەردەوام دەبێت
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات